تشرینی دووه‌م 30, 2016 07:50 Asia/Tehran
  • داعش دووسەربازی تورکی لە دەورووبەری حەڵەبی سوریا ڕفاند

تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕایگەیاند دوو سەربازی تورکی لە دەورووبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەبی سوریا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لوبنانیی عەهد،  داعش  ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند ئەم دوو سەربازە تورکیع لە نیزیک  گوندی دانا  لە ڕۆژاوای ناوچەی  شاری بابی حەڵەب گیراون.

داعش هەروەها ڕایگەیاند لە پەلاماری مووشەکیی نەفەرهەڵگرێک و بولدوزێرێکی سەربە سوپای تورکیا لە باشووری گوندی ئەلئەزرەق  لە ڕۆژاوای باب تێک شکێندراوە.

تورکیا لە بیست و چواری ئووتی ڕابردوو بە ئیدیعای  بەرەنگار بوونەوەی داعش ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوراتی لە خاکی سوریا دەست پێکردووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە تۆمەتگەلێک سەبارەت بە داکوکی کردنی دەوڵەتی تورکیا لە داعش باس کراوە .

دەوترێ داعش لە سنووری تورکیا بۆ وەرگرتنی هێز و گواستنەوەی چەکەمەنی کەڵک وەردەگرێ.

رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیاش ڕۆژی سێ شەممە وتی سوپای ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنەکەی  لە نێو خاکی سوریا بە ئامانجی کۆتایی دان بە حکومەتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەم وڵاتە دەستپێکردووە.