حوزه‌یران 16, 2025 17:01 Asia/Tehran
  • دان نانی ڕژێمی زایۆنی بە زیادبوونی بێ وێنەی هێرشە سایبرییەکان بۆ سەر ئەو ڕژێمەڕژیمە

کۆمپانیای ئاسایشی سایبری ڕژێمی زایونیستی زیادبوونی توندی هێرشە سایبرییەکانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە هاوکاتە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی وەعدەی سادقی سێ دژی ئەو ڕژێمە.

کۆمپانیای   زایونی  "ڕادوایر"  تایبەتمەند لە بواری ئاسایشی  سایبری  ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشە  سایبریەکان دژی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕێژەی ٧٠٠ لەسەد زیادی کردووە. ئەو کۆمپانیایە زایۆنییە ڕایگەیاند کە  شەپۆلی هێرشی  سایبری دژ بە ئیسرائیل  نیشانەی  زیادبوونی بەرفراوانی "چالاکی  وێرانکەری سایبریە لە  دژی  ژێرخانی سەرەکی و گرینگی ڕژیمی زایۆنیستی،  هاوکات لە گەڵ  توند بوونەوەی  شەڕی  ئەو ڕژێمە لە گەڵ ئێران لە چەند بەرەیەکدا چڕتر دەبێتەوە. کۆمپانیای ڕادویر دانی بەوەدانا کە زیادبوونی بێوێنەی هێرشە  سایبرییەکان  بۆ سەر ژێرخانی زایونی  لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی سایبریە کە لەلایەن لایەنەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

سەرپەیڤ