هاویژرانی موشەکی بالستیک لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە بەرەو عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i321419-هاویژرانی_موشەکی_بالستیک_لە_لایەن_هێزە_یەمەنیەکانەوە_بەرەو_عەرەبستان
یەکینەی موشەکیی یەمەن رایگەیاند ، موشەکێکی بالستیکی کورت بڕی بەرەو سعودیە هاویشتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2018 12:27 Asia/Tehran
  • هاویژرانی موشەکی بالستیک لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە بەرەو عەرەبستان

یەکینەی موشەکیی یەمەن رایگەیاند ، موشەکێکی بالستیکی کورت بڕی بەرەو سعودیە هاویشتووە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی دەنگوباسی المسیرە ، ئامانج لە هاویژرانی ئەم موشەکە ، ناوچەیەکی سەربازیی لە نێو خاکی عەرەبستان راگێندراوە .

یەکینەی موشەکیی یەمەن پێشتر بە دوای هاویشتنی موشەکێکی بالستیکی " بورکان ئێچ دوو " لە رێکەوتی نۆزدەی دیسامبری رابردوو بەرەو کۆشکی یەمامە لە ریازی پێتەختی عەرەبستان ، باسی دەسپێکی قۆناخێکی نوێ لە بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکارانی سعودی - ئەمریکی کردبوو .

یەکینەی موشەکیی یەمەن لە بەیاننامەیک دا رایگەاند : داکۆکیی ئەمریکا لە عرەبستان ناتوانێ گەلی یەمەن لە رووبەڕووبوونەوەی دەسدرێژیی پاشگەز بکات و خوێنی کوژراوانی دەسدرێژیی سەربازیی سعودیەکان و بەکرێگیراوانی ئەوان بۆسەر یەمەن ، بەفیڕۆ ناچی .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە هێرشی کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی و دەریایی وئاسمانیی داوە . شەڕنانەوەی سعودی و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن جیا لەوەی کە بووەتە هۆی کوژرانی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، بە ملوێنان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .

شەڕنانەوەی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی رووبەڕووی کەمبوونی ئێجگار زۆری خۆراک و دەرمان کردووە و بوەتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی .