تورکیا تاوانبار کرا بە لاگری لەترۆریسم لە لیبیا
وتەبێژی ئەرتەشی لیبی ، حکومەتی تورکیای تاوانبار کرد بە لاگری لە ترۆریسم لە لیبی .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ئەحمەد ئەلمەساری وتەبێژی ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی رۆژی یەکشەممە تورکیای تاوانبار کرد بە داکۆکی لە ترۆریزم لەو وڵاتە و جەختی کردەوە، تڕابلۆس لە رابردوودا هەندێ بەڵگەی لەسەر داکۆکی تورکیا لە ترۆریسم لە لیبی خستووەتە ڕوو .
ئەلمەساری بە ئاماژە بەوەی کە لیبی لە شەڕێکی سەخت دایە لە دژی ترۆریسم ، باسی هەندێ پیلانی دژی حزب و لایەنە نیشتمانیەکانی ئەم وڵاتەی کرد دوای سەردانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ هەندێ وڵاتی ناوچەکە .
وتەبێژی ئەرتەشی لیبی دەڵێ ، تورکیا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سەدان لاوی لەئورپاوە بۆپەیوەست بوون بە تاقمی ترۆریستیی داعش بانگێشت کردووە .
ئەلمەساری جەختیشی کردەوە دەزگای دادی لیبی بەسەر هەڵبژاردنی داهاتووی ئەم وڵاتەدا بە تەواوەتی چاوەدێری دەبێ و ئەم هەڵبژاردنە بە چاوەدێریی دامودەزگا نێودەوڵەتیەکان بەڕێوەدەچێ .