خۆپیشاندان لە لەندەن بۆ ناڕەزایەتی بە فرۆتنی چەک بە ڕیاز
دەیان کەس بە ئامادە بوون لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە لەندەن ناڕەزایەتیان دەربڕی بە کردەوەی بریتانیا بۆ فرۆشی چەک بە عەرەبستانی سەعوودی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیسپوتنیک خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕی بە فرۆشی بەردەوامی چەکەمەنی بریتانیا بە عەرەبستان کە هاوپەیمانیەک بۆ پەلامار بۆ سەر یەمەن فەراندەرایەتی دەکات . ئیان پوکاک وتەبێژی " شەڕ بە دژی بازەرگانی چەکەمەنی " وتی : دەوڵەتی بریتانیا لە مارسی 2015 وە چەکەمەنی بە بایخی یەک ملیار و شەشسەد ملوێن پوند بۆ حکومەتی عەرەبستانی فروشتووە و ئەو وڵاتە بەو چەکانە بووەتە هۆی مردن و کاولکاری لە یەمەن . وتەبێژی شەڕ بە دژی بازەرگانی چەکەمەنی وتیشی دەوڵەتی بریتانیا دەبێ کۆتایی بدات بەو جۆرە سات و سەودایە .پوکاک وتیشی : لەندەن لە پەلامار بۆ سەر یەمەن شەریکە و داوای لە شاروومەندانی بریتانی کرد دژی فرۆشی چەکی ئینگلیزی بە عەرەبستان ناڕەزایەتی دەرببڕن . ئەو خۆپیشاندانە کە تاقمی ناسراو بە شەڕ دژی بازەرگانی چەکەمەنی ڕێک خستبوو ڕۆژی شەمە بەڕێوە چوو . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە پەلاماری بۆ سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی و دەریایی و ئاسمانی کردووە .