ڕەخنەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە فەرەنسا لەبەر ناردنی چەک بۆ ئیمارات و عەرەبستان
رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕەخنەی گرتووە لە درێژەی فڕۆشتنی چەک و چۆڵی سەربازی پاریس بە ڕیاز کە لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن دا کەڵکیان لێوەردەگرن .
بە گویرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئەلجەزیرە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی شەوی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتی خۆی لە فەرنسا داوای کرد تا هەناردەی چەک بۆ عەرەبستان و ئیمارات بە هۆی ئەنجامدانی تاوانکاریی جەنگی لە لایەن ئەم دوو وڵاتە ڕابگرێت .ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بەڕاشکاوی وتی، کەسانی مەدەنی یەمەنی لە ئەنجامی شەڕی کاولکەر لەم وڵاتە؛ بایی قوورسیان داوە و لایەنە دژبەرەکان لە یەمەنی بەرپرسی بەدی هاتنی ئەم ڕووداوانە زانیوە .
عەرەبستان ٤ نۆڤەمبەری ٢٠١٤ گرێبەستی چەکەمەنی بە بڕی ٢ ملیار و ٨٠٠ ملوین یۆرۆ لەگەڵ فەرەنسا ئیمزا کرد .
دەوڵەتی فەرەنسا بە هۆی فڕۆشتنی شەرئامێر بە هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان بەرەو ڕووی ڕەخنە وگازندەی بەربڵاو لە لایەن تاقمەکانی مافی مرۆڤ بۆتەوە .
عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەریەمەن و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی داوە . دواهاتی شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان لە یەمەن تا بە ئێستا جگە لە کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، بووەتە هۆی ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنیش .