شوبات 24, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • ئەندامی پایەبەرزی حیزبۆڵڵا: لوبنان تاوانی خەیانەتی عەرەبستان دە بژێرێ

شێخ نەبیل قاووق وتی: پڕکێشی ڕژێمی ئیسراییل لەپەلامار بۆ سەرسووریا ولوبنان وتەماح کردن لە سەرچاوەکانی نەوتی وگازی لوبنان سەرچاوەگرتوو لە کردەوەی عەرەبستان بۆ ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕژێمەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە ڕێ وڕەسمی یادوەری یەکێ لە موجاهیدانی حیزبۆڵڵا بە ئاماژەدان بە بێ دەنگی عەرەبستان لە بەرانبەر جەنایەتی ڕژێمی ڕژێمی زایونی وتی: عەرەبستان بە ئیسراییل بۆ دەسدرێژکاریەکانی لە ناوچە وپەلامار بۆسەر سووریا وتاڵان وچەپاو کردنی سەروەتی لوبنان زاتی پێ داوە وتەنیا شتێک کە لەمپەری دەسدرێژکاری بۆسەر مافی لوبنانە ، دەسەڵاتی سوپا، نەتەوەو خۆڕاگری بوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هاوکات لەگەڵ هەوڵی ڕژێمی سەعودی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل وسازان لەبارەی مەسەلەی فەلەستین ، ئیمارات وڕژێمی بەحرەینیش هەوڵی وەکوو یەکیان لە فەرمانی کاری خۆیان داناوە. ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبۆڵلا بە ئاماژە دان بە چەندین سەفەری دیوید ساتر فیلد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە وتی: لوبنان توانایی بۆ دەس ڕاگەیشتنی بەبێ شەرت ومەرج بەمافی تۆکمە تەواوی خۆی لە بواری سەروەت وسامانەکانی نەوتیە وبەبێ خۆڕاگری ، لوبنان نەیدەتوانی کۆتایی بدات بە زەخت وگوشارەکانی نێودەوڵەتی . شێخ نەبیل قاووق وتی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان دەورانی دەگمەن بۆ بەهێزکردنی مژارەکانی نیشتمانی وحەرەکەت بەرەو دروست کردنی وڵاتێک بەپێی ڕێکخراوەکان ودامەزراوەکانی یاساییە.هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان شەشی مای دووهەزاروهەژدە بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ