ئادار 10, 2018 09:24 Asia/Tehran
  • شەهادەتی فەلەستینیەک و برینداربوونی دەیان کەس لە چواردەهەمین خۆپێشاندانەکانی

کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین دوێشەو(هەینی) لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەهێرشی سەربازانی زایۆنیست بۆسەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە، فەلەستینیەک شەهید و هەشتاو شەش کەسیش بریندار بوون.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمەڵی مانگی سووری فەلەستین وتی: محەممەد زەین ئەلجەعبری ٢٤ساڵان لەناوچەی بابوزاویە لەناوەندی شاری ئەلخەلیل لەباشووری لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنیست شەهید کرا.

بەپێی بەیاننامەی کۆمەڵەی مانگی سووری فەلەستین، هەروەها دوو فەلەستینی بەزەبری گولـلەی پلاستیکی و چل وپێنج کەسی دیکە بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن و لێدان بریندار بوون.

لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە دوێنێ هەینی بۆ چواردەهەمین حەوتەی بەردەوام شایەتی خۆپێشاندانی توڕەیی خەڵکی فەلەستین بوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی قودس.

ترەمپ شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ سەرباری نەیارەتییە بەرفراوانە ناوچەیی وجیهانییەکان رایگەیاند؛ واشنگتۆن، قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمیی دەناسێ. ترەمپ هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد هەتا پێشەکییەکانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ بەیتولموقەدەس خۆش بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بیست و یەکی دیسەمبەری٢٠١٧ بڕیارنامەی داکۆکی لە قودسی بە١٢٨دەنگی ئەرێ، نۆ دەنگی ناو سی و پێنج دەنگی بێلایەن پەسەندکرد. بەپێی ئەو بڕیارنامە، ڕێکخراوی نەتەوەکان، قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنی بەڕەسمییەت ناناسێ.

شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا -یەکەم ڕووگەی موسڵمانان_ی تێدایە، بەشی جیانەکراوەی فەلەستین و لەگرینگترین سێ شوێنە پیرۆزەکانی جیهانی ئیسلام دێتەئەژمار.

قودس لەساڵی١٩٦٧ـەوە لەلایەن رژیمی ئیسرائیلەوە داگیرکراوە.

 

سەرپەیڤ