هافینگتۆن پوست: ئەمریکا شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هافینگتۆن پوست نوسیی ئەمریکا بە دابین کردنی چەک وکەرەسە وئامیر، توندوتێژیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یەمەنی هاسان کردووەو هەرلەم ڕووەوە شەریکی جەنایەتەکانی جەنگی عەرەبستانە .
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی هافینگتون پوست لە سەروبەندی سەفەری " محەممەد بن سەلمان " وەلیعەهدی سەعودی بۆ ئەمریکا ودەوری واشنتۆن لە قەیرانی مرۆڤی یەمەن نوسیی: ئەمریکا لەهەمان قۆناخەکانی سەرەتای دەسپێکرانی شەڕی یەمەن ، لەسەعودیەکان پشتیوانی کردووە. هافینگتون پوست وتی: ئەم یارمەتیانە تەنانەت دوای ئەوەکە ڕوون کرایەوە پەلامارەکانی ئاسمانی لە یەمەن دژبە یاساوڕێسای جەنگی " یاسایەک کە هەرجۆرە پەلاماری بە ئەنقەست وبە بێ مەبەست بۆ سەر شارومەندانی سێڤێل ی قەدەغە کردووە " بەردەوام بوو. ئەم ڕۆژنامەیە لە دڕێژە دا نوسیی : ڕژێمی ئالی سەعود درێژەی داوە بە بومبارانی ماڵە ئاوەدانەکان وکەسانی سێڤێل وبووە هۆی کوژران وبریندار بوونی هەزاران ژن ومنداڵ. هافینگتون پوست وتیشی": بە چاوپۆشی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕٶژئاوایی کۆشکی سپی، جەنایەتەکانی عەرەبستان لەیەمەن لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان نادرێتە بەر باس ولێکدانەوە. سەعودیەکان وهاوپەیمانەکانیان لە ناوچە بە پشتیوانی ئەمریکا ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەر یەمەن پەلاماریان کرد .