ڕەزامەندی ئەمریکا لەسەر فڕۆشتنی یەک ملیار دۆڵار چەک و چۆڵ بە سعوودیا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێ : پێنتاگۆن" شەوی هەینی ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ فڕۆشتنی چەک و چۆڵ بە بڕی ملیارێک دۆڵار بە سەعوودیا ڕەزامەندی دەربڕیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە پێی ڕاگەیاندرانی ئاژانسی هاوکارییەکانی ئاسایشی و بەرگری (DSCA)سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، ئەم کرینەی عەرەبەستان پتر لە ٦ هەزار و ٦٠٠ مووشەکی دژە تانکی تاو بە بایخی ٦٧٠ ملوێن دۆڵار و هەروەها پاشەکەوتی یەدەکی و لۆجێستیکی بە بڕی ٣٠٠ ملوێن دۆڵاڕە .
"محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی لە ڕۆژی سێ شەممەوە بۆ سەفەرێکیی دوو حەوتەیی گەییشیتۆتە واشنگتۆن. "محەممەد بن سەلمان" تا بە ئێستا لەگەڵ زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی لە وان "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆمار و "جەیمز مەتیس" وەزیری بەرگری ئەو وڵاە دیداری کردووە .
عەرەبستان سەرقاڵی کرینی یەکجار زۆر ی چەکی ئەمریکایی و هەروەها وڵاتانی دیکە لەوان بەریتانیایە بە مەبەستی کووشتاریی خەڵکی بێ دیفاعی یەمەن .
ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان و انوەندەکانی مافی مرۆڤی بۆ وێنە چاوەدێری مافی مرۆڤ بە جاران لە ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانیی دیکەی لاگری ڕژیمی سەعوودی داوایان کردووە هەناردەی چەک بۆ ڕیاز بوەستێنن.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی ، ئاسمانی و دەریایی ئەو وڵاتە . شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن دا تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە چاردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی .