درێژەی پشتیوانیی ھەمەلایەنەی ئەمریکا لە ڕژێمی داگیرکەری قودس
نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی ڕابردوو ھەڕەشەی کرد کە ئەگەر بێتوو ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە سەر پەسەند کردنی بڕیارنامەکانی دژی ڕژێمی زایونی بەردەوام بێت، واشێنگتۆن واز لەم ئەنجومەنە دێنێ.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ڕەوشتی مافی مرۆڤ، دەست درێژکاری و شارۆچکەسازییەکانی ڕژێمی زایونیی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لێک دایەوە.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم دانیشتنەدا پێنج بڕیارنامەی بۆ ئیدانەکردنی دەست درێژکاری و کردارەکانی دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین پەسەند کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نیکی ھیلی لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پشوودرێژیی ئەمریکا بێ سنوور نییە، بانگەشەی کرد کە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جێ و شوێن و بڕوامەندیی پێویستی بۆ بەرەڤانیی ڕاستەقینە لە مافی مرۆڤ نییە.
ئەمریکا پێشتریش ھەر لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە ڕژێمی منداڵکوژی زایونی لە ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ( یۆنێسکۆ) وازی ھێنا بوو.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەم بیانووەی کە یۆنێسکۆ دوژمنی ئیسرائیلە ڕایگەیاند: واز لەم ڕێکخراوەیە دێنێ. ئەم ھەڕەشەیەی واشێنگتۆن لە بەرواری ٣١ی دیسامبەری ٢٠١٧ دا چووە واری جێبەجێ کردنەوە.
ئەمریکا بەرلەمەش لە ساڵی ٢٠١١ دا پاش ئەوەی کە فەلەستین وەک ئەندامێکی ئەم ڕێکخراوەیە وەرگیرا بوو،بارەبووە دراڤییەکانی بۆ یۆنێسکۆ ڕاگرتبوو.
ڕێکخراوەی فێرکاری،زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان (یۆنێسکۆ) ڕۆژی سێ شەممە چوارەمی ژوئیە لە بڕیارنامەیەک دا پێی داگرت کە ئیسرائیل ھیچ مافێکی بە بەیتولموقەددەسەوە نییە.
شاری پیرۆزی قودس لە ساڵی ١٩٦٧ ەوە لەژێر دەستەڵاتی ئیسرائیل دایە.
ڕێکخراوەی فێرکاری ، زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان (یۆنێسکۆ) ھەروەھا دووھەمی مای ٢٠١٧ بە پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک ڕژێمی زایونیی وەک پێشێلکاری یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لە بەیتولموقەددەس و کەرتی غەززەدا ناساندو شەرمەزاری کردو ئیسرائیلی وەک ھێزێکی داگیرکەر ناوبرد.
ئەمریکا پشتیوانی سەرەکیی داگیرکاری و تاوانەکانی ئیسرائیل دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستینە.