ئادار 28, 2018 11:40 Asia/Tehran
  • بانگەشەی نوێی شازادەی سعوودیا لەمەر ئێران و رێککەوتنی ناڤوکیی

موحەممەد کوڕی سەلمان"ی شازادەی سعوودیا بەو بانگەشەیە کە رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران رێگا ناگرێ لە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی ، داوای کرد رێککەوتنێکی دیکە جێگەی بەرجام بگرێتەوە .

ئەم بانگەشەیەی شازادەی جێنشینی سعودی هاوڕەت لە گەڵ هەڵوێستی دژە ئێرانیی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی و دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا دژی بەرجام و هەوڵدان بۆ بۆ چوونەدەری ئەم وڵاتە لە رێککەوتنی نێودوڵەتیی ناڤۆکیی ئێران هاتووەتە ئاراوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد کوڕی سەلمان لە میانی دیدار لە گەڵ سەرنووسەران و هەواڵنێرانی رۆژنامەی ئەمریکیی نیۆیۆرک تایمز کە رۆژی دوشەممە بە کاتی خۆجێیی ئەنجام بوو ، بانگەشەی کرد رێککەوتنی ناڤۆکی ، دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی دوادەخات بەڵام رێگا ناگرێ لە دەسڕاگەیشتنی تاران بەو چەکە .

بانگەشەی شازادەی جێنشینی سعودی لە کاتێک دایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی تا ئێستا دە جاران پێبەندبوونی ئێرانی بە بەرجام پشت ڕاست کردووەتەوە . هەروەها دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکاش راپۆریان داوە ئێران پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکی بووە .

شازادەی جێنشینی سعودی بانگەشەی کرد ئەگەر ئێران چەکی ناڤۆکیی هەبێ ، رێگا بە خوی ئەدا تا هەر کارێک کە لە رۆژهەڵاتی ناڤین ویستی بیکات و تەنانەت چەکی ئەتۆمی دەکاربێنێ .

موحەممەد کوڕی سەلمان وتیشی رێککەوتنێکی دیکە دەبێ جێگەی رێککەوتنی ئێستا  بگرێتەوە بە جۆرێک کە چالاکیەکانی دیکەی ئێرانیش  لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکات . 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە پێی یاسای واژۆکراوی ئەم وڵاتە تا رێکەوتی 12ی ئایاری 2018 دەرفەتی هەیە تا لە پێوەندی لە گەڵ بەردەوامبوونی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤوکیەکانی ئێران بڕیار بدات . تڕەمپ خوازیاری هەموار کردنی بەرجام بووە و وشداری داوە ئەگەر ئەم رێککەوتنە نەگۆڕێ ،ئەمریکا لەو رێککەوتنە دەچێتە دەر .

 

سەرپەیڤ