دان پیادانانی وەزیری شەڕی ڕژێمی ئیسرائیل لەمەڕ ھێرشی موشەکی بۆ سەر سووریا
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی بە شێوەی پاڵەکیانە دانی نا بە ھێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەی ئاسمانیی حومسی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنۆت وێڕای دان پیادانانی پاڵەکیانە بە ڕۆڵی تەلەبیب لە ھێرشی موشەکیانەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر پێگەی ئاسمانیی T-4ی سووریا ، وتیشی: ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنەکەی سووریای گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە: دوو فڕۆکەی ئیسرائیلی لە ساتە سەرەتاییەکانی ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردووەتە سەرپێگەیەکی ئاسمانی لە حومسی سووریا.
فڕگەی سەربازیی ئەلتەیفور لە پارێزگای حومسی سووریا ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە کەوتە بەر شاڵاوی موشەکی. لەم شاڵاوە موشەکیەدا کۆمەڵێک کوژران و بریندار بوون.
بەرلەمەش ڕژێمی زایونی لە چوارچێوەی پشتگری کردن لە تیرۆریستان ھێرشی موشەکیانەی کردووەتە سەر چەند بنکەو مەتەرێزێک لە سووریادا. لە یەکێک لەو ھێرشانەدا فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف ١٦ی ڕژێمی زایونی کەوتە بەر چەکە دژە ئاسمانییەکانی سووریاو خرایە خوارەوە.