نیسان 20, 2018 21:59 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

بەهۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن، لانیکەم دە شارومەندی یەمەنی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی هەواڵدەریی ڕەسمی یەمەن  سەبا،  زۆربەی پەلامارە ئاسمانییەکانی دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر دوو پارێزگەی حەدیدە و سەعدە بووە  . 

هەروەها لەبەر پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی  دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر سەنعا، ژومارێکیش بریندار بوون  . 

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات  و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی  ساڵی دووهەزاروپازدەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن  تائێستا کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنیی لێکەوتوەتەوە.

ڕژێمی سعودی  و هاوپەیمانانی تائێستا  لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن  نەیانتوانیوە  بەهیچکام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە بگەن.

سەرپەیڤ