داخوازی فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکهەڵوێست بوون بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئیسراییل.
باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ، خوازیاری یەکدەنگی و یەکهەڵوێست بوونی ئەنجومەنی ئاسایش بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڕیاز مەنسوور" باڵیۆزی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە وتی: ڕژێمی زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە بنپێ کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ و هەروەها برەو پێدانی تیرۆریزمی دەوڵەتی دژ بە فەلەستینییەکان وەڵامدەر بێ.
ڕیاز مەنسوور وتیشی: فەلەستین دیسان داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش دەکات ئەرک و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایش کە بە ئاشکرا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە پێشێل دەکرێ بەجێ بێنن.
ئەم کاربەدەستە فەلەستینییە، بە خوێندنەوەی نامەکەی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەم نامەیە لە دڕیژەی ٦٣٢ نامەکەی پێشوو سەبارەت بە قەیرانی خاکی داگیرکراوی فەلەستینییەکانە کە لە ٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٠٠ـەوە تا ١٣ی ئاپریلی ٢٠١٨ ئاماژە دەکاتە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل دژ بە خەڵکی فەلەستین.
لە ڕێپێوانی "مافی گەڕانەوە"دا کە لە ٣٠ی مارسی ٢٠١٨ دەست پێبوو، یا ئێستا دەیان فەلەستینی بە زەبری گوللەی جەنگی هێزی سەربازیی ئیسراییلی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوون.