نیسان 28, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی زایۆنییەکان بە کوشتنی لەئەنقەستی منداڵانی فەلەستینی لە غەززە

فەرماندەی پێشووی ناوچەی باشووری سوپای رژیمی زایۆنی لە لێدوانێکی ڕەگەزپەرستانەدا، دانی بەوەدانا: کوشت و بڕی منداڵانی فەلەستینی لەناوچە سنوورییەکانی کەرتی غەززە، کردەیەکی بێ ئەنقەست یان بەهەڵکەوت نییە.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، زڤیکا فۆگل رۆژی هەینی لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریۆ پێی داگرت؛ کوژرانی هیچ کەس لە کەرتی غەززە کت ومت و بەهەڵکەوت و لەئەنجامی هەڵەی سەربازانی ئیسرائیلی لە کەڵک وەرگرتن لە چەک نییە.

فەرماندەی پێشووی سوپای رژیمی زایۆنیستی وتی: سوپای رژیمی زایۆنیستی قەت ناچار نییە لەبەر کوشتنی منداڵانی فەلەستینی داوای لێبوردن بکاو بۆ ئیسرائیلیش گرینگ نییە تەقە لەکەسێک بکا کە چەند ساڵ تەمەنیەتی.

ئەو لێدوانە ڕەگەزپەرستانە لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئوروپا، کوشت وبڕی فەلەستینیان بەتایبەت لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوەیان شەرمەزار کردووەو خوازیاری جێ بەجێ کرانی لێکۆڵینەوەی خێراو سەربەخۆ لەوبارەوە بوون.

یەک لە گرینگترین قوربانیانی تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیل، منداڵانی فەلەستینین و لە ئینتفازەی دووهەم لە سیپتەمبەری٢٠٠٨ـەوە تائێستا زیاتر لە٢٣٠٠منداڵی فەلەستینی لەئەنجامی تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیل شەهید کراون.

سەرپەیڤ