نیسان 29, 2018 18:04 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ پاشای عەرەبستان

وەزیری تازەی دەرەوەی ئەمریکا کە سەردانی عەرەبستانی کردووە ئەمرۆ یەکشەممە لە ڕیاز لەگەڵ "مەلێک سەلمان"، پاشای سەعوودی دیدار و وتوویژی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، مایک پۆمپئۆ ، وەزیری تازەی دەرەوەی ئەمریکا پێش ئەم دیدارە، لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عادل جۆبەیر هاوشانی سەعوودیی خۆی بەشداری کرد و ئیدعای کرد ئێران بە دابینی چەک بۆ هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، ئاسایشی ناوچەکەی تێکداوە.

 پۆمپئۆ هەر وەها بە دووپات کردنەوەی  هەڵویستە دژی ئێرانییەکان وتی: ئەمریکا بە تەعامۆڵ لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بۆ گۆرینی ڕیککەوتننامەی بەرجام درێژە ئەدات. عادل جۆبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانیش لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی: ریاز لە بایکۆتی زۆرتر دژی تاران، پشتگری دەکات.

ئەم ڕادەربڕینەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عەرەبستان لە حآلێکدا هاتۆتە ئاراوە کە ئەم دوو وڵاتە لە ساڵانی ئەمدواییە بە پشتگریی هەمە لایەنەی دراوی وچەکەمەنی لە تاقمە ڕەشەکوژەکانی وەک داعش ، لە هۆکارانی سەرەکیی قەیران و نائەمنی لە وڵاتانی عێراق، سوریا و یەمەن دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ