May 29, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • توڕەیی سەعودیەکان لە ئاشکراکردنی گیرانی سەعد حەریری بەدەستی سعوودیا لەلایەن سەرۆک کۆماری فەرانسەوە

قسەکانی ئەم دواییەی" ئیمانوئیل ماکرون"ی سەرۆک کۆماری فەرانسە لەمەڕ دەسگیرکرانە چەند هەفتەیەکەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە عەرەبستان ڕق و توڕەیی کاربەدەستانی سەعوودیایی لێکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری دەوڵەتی عەرەبستان واس ڕۆژی سیشەممە بە گیڕانەوە لە وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستان ئیدعای کرد ، قسەکانی ماکرون لەمەڕدەسگیر کرانی سەعد حەریری هەڵە بووە وڕیاز هەمووکات بە هەموو ئیمکاناتەوە لە ئەمنیەت وپاوەجیی لوبنان بەرەڤانی کردووە. سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان چوارەمی نوامبەری ٢٠١٧ لەژێر زەخت وگوشاری عەرەبستانی سەعودی لە ڕیاز دەس لەکار کێشانی خۆی لە پلەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند . حەریری لەدووی نێونجێگەری فەرانسە ، ڕیازی بەرەو پاریس بەجێ هێشت وپاشان گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی . حەریری دوای گەڕانەوە بۆ لوبنان دەس لە کار کێشانی خۆی وەرگرتەوە. ئیمانوئیل مەکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە دوێنێ دوشەممە بە دەورگیڕانی ئەم وڵاتە لە چارەسەرکرانی قەیرانی لوبنان وعەرەبستان لە ساڵی ڕابردوو ٢٠١٧ ئاماژەی کردو وتی: سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، بۆ ماوەی چەند حەوتە لە عەرەبستان لە گرتوخانەدا بووە.

سەرپەیڤ