دانان و لابردنی وەزیرانی نوێ لەلایەن شای سەعوودییەوە
سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بڕیارێکدا فەرمانی پێکهێنانی ئەنجومەنە نوێکان و دەسنیشان کرانی وەزیرانی نوێی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، شای عەرەبستان ناوی وەزارەتی فەرهەنگ و ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە بۆ وەزارەتی ڕاگەیاندن گۆڕی و" شێخ عەبدول لەتیف شێخ"ی وەک وەزیری کاروباری ئیسلامیی عەرەبستان دەسنیشان کردو لە بڕیارێکی دیکەدا "عەلی بن ناسر ئەلغەفیس" وەزیری کاروگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەسەر دەسەڵات لابردو "ئەحمەد بن سولەیمان بن عەبدولعەزیز ئەلجەڕاح"ی لەجێگای ناوبراو دانا. بەڵام یەک لە گرینگترین گۆڕانەکانی شای سەعوودی، دەسنیشانکرانی"خالید بن ساڵح سوڵتان" وەک سەرۆکی شارۆچکەی وزەی ئەتۆمی عەرەبستانە. لەوێنەی گەنجترین بەڕێوەبەران و کاربەدەستانی سەعوودی دێتەئەژمار کە ڕاونگەی جیاوازی لەگەڵ کەسایەتییە بەتەمەنەکانی ماڵباتی پاشایەتی هەیە.
پاشای عەرەبستان هەروەها فەرمانی پێکهێنانی لێژنەی پاشایەتی بۆ "مەککەو پیرۆزایەتییەکان"ی دەرکردو "مەحەممەد بن سەلمان" ی پاشمیری سەعوودی وەک سەرۆکەکەی دەسنیشان کرد هەتا لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتی شارە پیرۆزە ئیسلامییەکانیش لەئەستۆی خۆیدابێ.
هەروەها "عەبدولهادی بن ئەحمەد بن عەبدولوەهاب مەنسوری" وەک یاریدەری وەزیری گواستنەوەو "مەحەممەد بن تویع بن سەعد ئەلسلمی" وەک یاریدەریی وەزیری ڕاژەکارییە شارییەکان دەسنیشان کراوە.
شەڕی دەسەڵات لەماڵباتی ئالی سەعوود تادێ ڕەهەند و لایەنی بەرفراوانتر بەخۆوە دەگرێ و ئەنجامەکەی، دانان و لادانی بەردەوامی کەسایەتی و کاربەدەستان لەو رژیمەیە کە چەشنێک ناجێگیری سیاسی و سەرلێشێواویی لەدانی بڕیارەکانی بەدواوەیە.