بە چۆک دا هاتنی ڕژیمی سەعوودیا لە هەمبەر ناڕازیان بە گیرانی چالاکانی مافی ژنان لە عەرەبستان
بە پەرە سەندنی ڕەخنەکان لە حاند گرتنی چالاکانی مافی ژنان لە عەرەبستان ، دادە ئەستێنی گشتیی ئەو وڵاتە ، هەشت کەس لەو چالاکوانانەی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرد .
ڕژیمی ئالی سەعوود 22 مانگی مای 17 کەس لە چالاکانی مافی ژنانی بە بێ ئەوەی کە مافی بوونی پارێزەریان هەبێت قۆڵبەست کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فەرمی عەرەبستان -واس- دادە ئەستێنی گشتیی عەرەبستان دوای لێپرسینەوە لە چالاکانی بەرگریکاری مافی ژنان 8 کەس بۆ وێنە 5 ژن و 3 منداڵیان بە شێوەی کاتیی ئازاد کرد و 9 کەسی دیکە بۆ وێنە 4 ژن یان هەروا لە گرتوو خانە ڕاگرت . دادە ئەستێنیی گشتیی عەرەبستان لە وڵام بە ڕەخنەگەلێک کە لە ڕیاز سەبارەت بە گرتنی چالاکوانانی مافی ژنان گیراوە بانگەشەی کرد : هەڵس و کەوت لە گەڵ تاوانکاران بە جۆرێکە کە مافی ئەوان بۆ وێنە ئیمکانی پەیوەندیی لە گەڵ بنەماڵەکانیان پارێزراوە . پێشتریش ڕێکخراوی چاودێری مافی مڕۆڤ وێڕای ئامکاژە بە نیگەرانی دەربڕینی چاکخوازانی عەرەبستان لە گرتنی چالاکوانانی مافی ژنان لەو وڵاتە ڕایگەیاند : تەنیا تاوانی ئەو کەسانە داوای ئەوان بۆ هەڵوەشانەوەی قەدەغەی لێخوڕینی ژنان بەرلە فەرمانی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودیا لەو بواردەدا بووە . بە پێی ڕاگەیندراوی کارناسان ، کردەوەی ڕژیمی سەعوودی لە گرتنی چالاکانی مافی ژنان تەنیا بەو ئامانجە ئەنجام دراوە کە بن سەلمان دەیەوەی ئیعتباری ئازادی لێخوڕینی ژنان بە ناوی خۆیان تۆمار بکات .