May 19, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی  یەمەن  لە حاند  داخوازی  عەرەبستان  بو بەڕێوە بردنی  دانیشتنی  خێرا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن بە داخوازی عەرەبستان بۆ بەڕێوە بردنی دوو دانیشتنی خێرا لەو وڵاتە سەبارەت بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی دژی دامەزراوە نەوتیەکانی عەرەبستان و ئیمارات کاردانەوەیان پیشان دا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  یەکشەمەی  هەواڵدەری  مێهر  بە  گێڕانەوە  لە  ئیسپوتنیک  موحەمەد  عەلی حوسی  سەروکی  ئەنجومەنی  باڵای  ڕاپەڕینی  یەمەن   بە  بڵاو  کردنەوەی پوستێکی تویتری  جەختی کرد  ڕێبەرانی  وڵاتانی  بانگهێشت کراو  دەتوانن   بەر بگرن بە   ڕژاندنی  خوێنی  نەتەوەی یەمەن  لە  ڕێگای  ئامادە نەبوون  لە وەها  دانیشتنگەلێک    کە نەتەنیا  لەمپەرێک  لە بەردەم  دەسدرێژکاری بۆ سەر یەمەن  نین  بەڵکوو  لاگری  شەڕ و خوێنڕشتنن . ئەلحوسی  لەو توئتەدا  وتیشی  ئەو دانیشتنگەلە  لە  ڕاستیدا  پیلانگێڕی  دژی  پرسەکانی ئومەتی  ئیسلامی و پرسی  فەلەستین  و  یان  تەبلێغی  سەودای سەدەیە . سەلمان بن عەبدولعەزیز  شای  عەرەبستانی سەعوودی ڕێبەرانی  وڵاتانی  ئەندامی  ئەنجومەنی هاوکاری  کەنداوی  فارس  و ڕێبەرانی  وڵاتانی  عەرەبی  بانگ  کردووە  لە  ڕۆژی  30  مانگی  مای  لە دوو   دانیشتنی  نائاسایی  بۆ لێکدانەوەی  ڕووداوەکانی  ئەم  دوایە  لە  دامەزراوە  نەوتیەکانی عەرەبستانی سەعوودی  و بەندەری  ئەلفوجەیرەی  ئیمارات  بەشداری  بکەن .

سەرپەیڤ