کاردانەوەی توندی کۆمکاری عەرەبی بەبڕیاری نوێی تەلەڤیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i363439-کاردانەوەی_توندی_کۆمکاری_عەرەبی_بەبڕیاری_نوێی_تەلەڤیڤ
کۆمکاری عەرەبی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ رۆنانی زیاتر لە 800 یەکەی نوێی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی رۆژهەڵات شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2019 06:22 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی کۆمکاری عەرەبی بەبڕیاری نوێی تەلەڤیڤ

کۆمکاری عەرەبی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ رۆنانی زیاتر لە 800 یەکەی نوێی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی رۆژهەڵات شەرمەزار کرد .

بە پێی راپۆرتی ماڵەڕی ئەلنەشرە ، کۆمکاری عەرەبی بڕیاری رژێمی زایۆنی بۆ رۆنانی زیاتر لە 800 یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی ناوچە داگیرکراوەکان لە قودسی رۆژهەڵاتی شەرمەزار کرد و ئەم کارەی لە ئاڕاستەی تۆکمەکردنی گەمارۆی شاری قودسی داگیرکراو و ئاوارەکردنی فەلەستیتیەکان ناوبردووە .

کۆمکار ی عەرەبی جەختی کردەوە ، هەنگاوە نەژادپەرستیەکان و شارۆچکەسازیی ئیسراییل ، ناڕەوا و پێشێلکردنی هەموو بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان و یاسا و پەیماننامەکانە .

شارۆچکەسازیی یەکێک لە تاوانکاریە سەرەکیەکانی رژێمی ئیسراییل لە دژی فەلەستینە و پێشێلکردنی بڕیارنامەی 2334 ی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دیسامبری 2016 دایە .