پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی یەمەن بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i363823-پەلاماری_فڕۆکەی_بێسەرنشینی_یەمەن_بۆسەر_بنکەی_ئاسمانیی_مەلیک_خالیدی_سعودی
بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری رۆژاوای عەرەبستان سەرلەبەیانی سێشەممە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2019 06:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی یەمەن بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی سعودی

بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری رۆژاوای عەرەبستان سەرلەبەیانی سێشەممە کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێسەرنشینی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن .

ئەم فڕۆکە خانەیە لە شاری خەمیس مەشیت - ی ناوەندی پارێزگەی عەسیر لە باشووری عەرەبستان هەڵکەوتووە .

هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان ( واس ) بەپشتڕاستکردنەوەی پەلاماری سەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید ، بانگەشەی ئەوەی کرد ئەم فڕۆکانە بینراون و تێکشێنراون .

فڕۆکە بێسەرنشینە یەمەنیەکان سێ حەوتە بەر لەوەش لە کاردانەوە بە پەلامارە بەردەوامەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و ژێرخانەکانی یەمەن ، دوو وێستگەی پۆمپاژی نەوتیان لە پارێزگاکانی دەوادمی و عەفیفە لە رۆژاوای عەرەبستان کوتا .

 بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پەلاماری  فڕۆکەی بێسەرنشینی ئەم دوایانە بۆسەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ وەک بەشێک لە هەڵمەتی  سەربازیی ئەگەریی بۆ هێرشی سەر 300 ئامانجی گرنگ و سەربازیی لە ئیمارات و سعودی راگەیاند .

 لە همان کاتدا راگێندرا ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردوو بنکەی بەکرێگیراوانی سعودیان لە باشووری رۆژاوای ئەم وڵاتە بە موشەک پێکاوە .