فەلەستینیانی ئاوارە بەرەوڕووی زستانێکی سەخت و درێژەی گەمارۆی رژیمی زایۆنیستین
باران بارینی بەلێزمەو هەڵکردنی با لە غەززە، دۆخی مرۆیی ترسناکی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ درێژەی جەنایەتی دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، شاڵاوی بارانبارینی بەخوڕ و بای قورس، ڕەنج و ئازارکێشانی دانیشتووانی خۆڕاگر و بێ دەرەتانی ئەو ناوچەی دووهێندە کردو ڕەهەند و لایەنی تازەی کارەساتی مرۆیی، دروست کرد. ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی غەززە بەڕاگەیاندنی نوقمبوونی ژمارێکی زۆر لە پەناگەکان لەبەر بارانبارینی بەلێزمەو توند، لەحاند سەرهەڵدانی کارەساتی مرۆیی لەو ناوچە، هۆشداریی دا. "رائید ئەدەهشان" بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە، خوازیاری دابینکردنی خێرای خێوەت و کەل وپەلی پێویست بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان بوو. هەندێ کەمپ و ئۆردوگای نیشتەجێبوون بەتەواوەتی نوقمی ئاو بوون و خێزانەکان، دواسامان و داراییەکانیان بریتی لە؛ پەتوو، ڕاخەر و کەرەستەو کەل و پەلی بەرایی ژیانیان لەدەست داوە. هاوکات، بەسەدان بینا و باڵەخانە، زیانیان بەرکەوتووەو لەئاکامی بۆردومانی هۆڤانەی زایۆنییەکان لەسەرووبەندی داڕمان و ڕووخان دان و ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردنی بەپەلەی خێزانەکان، دەسپێبووە. بەسەدان فەلەستینیش بەرکەوتوون و زامدار بوون و بارودۆخی مرۆیی ئاوارەکان زۆر خرابتر بووە هەتا بەو جێگە کە ڕێکخراوە مرۆییەکانی رژیمی زایۆنیستی، بە بەرپرسی ئەو دۆخە دەزانن بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە رژیم، دەروازەکانی داخستووەو ڕێگرە لەبەردەم گەیشتنی کەرەستەی بیناسازی بۆ بنیات نانەوەی وێرانەکانی شەڕی غەززە.