ئه‌یلوول 27, 2019 20:49 Asia/Tehran
  • داواکاری بەرپرسانی سەعوودی لە سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ ناوبژیڤانی  نێوان ڕیاز وسەنعا

نوێنەری هاوپەیمانی "فەتح" لە پەرلەمانی عێراق هەواڵی دا لە داواکاری سەعودیەکان بۆ نێوەند گەری عێراق نێوان عەرەبستانی سەعودی ویەمەن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ هەینی  ماڵپەڕی هەواڵی " ئەلمەعلومە " میساق ئەلحامیدی" نوێنەری هاوپەیمانی " ئەلفەتح" لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژەدان بە سەفەری ئەم دواییەی " عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕیاز ، وتی: عەبدولمەهدی بەپێی داخوازی دەوڵەتی ڕیاز بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن ، سەفەری کردووە بۆ عەرەبستان. ئەلحامیدی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە عەرەبستانی سەعودی بە شێوەی ئاشکرا داواکاری ناوبژیڤانی  هێج وڵاتێک ناپەژرێنێ ، وتی: بەرپرسانی عەرەبستان نایانهەوێ قەبوڵ بکەن کە لە شەڕی دژی یەمەن ، تووشی شکست بوونە. عەبدولمەهدی چوارشەممەی ڕابردوو سەفەری کرد بۆ عەرەبستانی سەعوودی ولەگەڵ مەلیک سەلمان ، پاشا ومحەممەد بن سەلمان ، پاشمێری سەعودی دیدارو وتووێژی کرد. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتی دا. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە بوونی ملیۆنان یەمەنی . ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە .

سەرپەیڤ