زەریف لە دیدار لەگەڵ نەبیە بڕی: ئێران ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ لوبناندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385124-زەریف_لە_دیدار_لەگەڵ_نەبیە_بڕی_ئێران_ئامادەی_ھاوکارییە_لەگەڵ_لوبناندا
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ئامادە بوونی تارانی بۆ ھاوکاری لەگەڵ بەیرووت لەمەڕ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئێستای لوبنان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2020 16:51 Asia/Tehran
  • زەریف لە دیدار لەگەڵ نەبیە بڕی: ئێران ئامادەی ھاوکارییە لەگەڵ لوبناندا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ئامادە بوونی تارانی بۆ ھاوکاری لەگەڵ بەیرووت لەمەڕ دابین کردنی پێداویستییەکانی ئێستای لوبنان ڕاگەیاند.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی بەیرووتی کردووە، ڕۆژی ھەینی لە دیداری «نەبیە بڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ھاودەردی دەربڕین و ڕاگەیاندنی ھاوپشتی لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی لوبنان لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت، چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەشی پیرۆز کرد.

زەریف بەرلە دیداری لەگەڵ «نەبیە بڕی» چاوی بە « شێرێل وەھبە»ی وەزیری کاروباری دەرەوەو «حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لوبنانیش کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کردن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی گەییشتە بەیرووت.