یەحیا سەریع: سێ ئۆپەراسیۆنی درۆنیی سەرکەوتووی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە عەرەبستان
تشرینی دووهم 04, 2026 08:55 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ ئۆپەراسیۆنی درۆنیی سەرکەوتوومان لە عەرەبستانی سەعوودی جێبەجێ کرد.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان بەیارمەتیی خوداوەند، لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو، لە دوو قۆناخدا بەکەڵک وەرگرتن لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەخانەی "دەمام" و راداری هۆشداریی زووتر لە "جیزان"یان بەئامانج گرت کە گەشتی ئاسمانیی ئەو فڕۆکەخانەی بەرەوڕووی کێشە کرد.
یەحیا سەریع هەروەها وتی: فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازیش لە فڕۆکەخانەی جیزان بەئامانج گیراو ئەو ئۆپەراسیۆنەش بەیارمەتیی خوداوەند، ئامانجەکەی پێکا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها ئیدیعای هاوپەیمانیی دەسدرێژیکەری سەعودی لەمەڕ پێوشوێن گرتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە مەککەی ڕەت کردەوە.