یەکەم کۆمەڵی دژ بە ڕێکەوتنەکەی ئیمارات – ئیسرائیل ڕاگەیندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385535-یەکەم_کۆمەڵی_دژ_بە_ڕێکەوتنەکەی_ئیمارات_ئیسرائیل_ڕاگەیندرا
لە وڵاتی ئیماراتەوە پێکهێنانی یەکەم ئەنجومەنی دژایەتی ڕێکەوتنەکەی ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2020 04:25 Asia/Tehran
  • یەکەم کۆمەڵی دژ بە ڕێکەوتنەکەی ئیمارات – ئیسرائیل ڕاگەیندرا

لە وڵاتی ئیماراتەوە پێکهێنانی یەکەم ئەنجومەنی دژایەتی ڕێکەوتنەکەی ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیندرا.

 

 نەیارانی سیاسیی لە ئیمارات بە دامەزراندنی یەکەم کۆمەڵی دژایەتی کردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی جەختیان کردەوە کە ڕێکەوتنەکەی ئەبوزەبی – تەل ئەبیب خیانەنەتە لە گەلی ئیمارات.

ئەم  کومەڵە بە ناوی الرابطە الاماراتیە لمقاومە التطبیع دامەزراوە و چەندین کەسایەتی نەیاری ڕژێمی ئیمارات لە ڕیزی دامەزرێنەرانیدا دەبینرێن.

کۆمەڵەکە دامەزراوەیەکی ناحکومییە و لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ئەمنی، وەرزشی و کۆمەڵایەتی دژایەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.

لە بەیاننامەیەکی ئەو ئەنجومەنەدا هاتووە کە ئەو ڕێگایەی حکومەتی ئیمارات گرتوویەتەبەر، بەلاڕێدابردنێکە لە بەها ئیسلامی و نیشتمانییەکان و خیانەتە لە گەل و لەبەرچاونەگرتنی مێژووی ئەوان بۆ دژایەتی ڕژێمی زایۆنیستی کە خاکی وڵاتێکی عەرەبیی بە ناوی فەڵەستین داگیر کردووە.