یەحیا سەریع: هێزە چەکدارەکانی یەمەن درۆنێکی سەعوودیان خستە خوارەوە
تشرینی دووهم 04, 2026 18:11 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: سوپای یەمەن بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانی درۆنێکی ناسکەر و هێرشبەری دوژمنی سەعوودی بخاتە خوارەوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ئاسمانی پارێزگای تەعز خەریکی گەشت لێدان و کردەوەی دوژمنکارانە بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان بە پشتبەستن بە خوای گەورە توانیان درۆنێکی ناسکەر و هێرشبەری مۆدێلی وینگ لۆنگی دوژمنی سەعوودی بخەنە خوارەوە کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گەشتی لێدەدا بە ئاسمانی پارێزگای تەعز و خەریکی کردەوەی دوژمنکارانە بوو. ئەوە دەیەمین درۆنی لەو مۆدێلەیە کە لە دەستپێکی تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانی نێوان یەمەن و عەرەبستان، لە یەمەندا خراوەتە خوارەوە.