بڕیاری دادئەستێنی سعودی بۆ تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی خاشوقچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386174-بڕیاری_دادئەستێنی_سعودی_بۆ_تاوانبارانی_دۆسیەی_کوشتنی_خاشوقچی
دادئەستێنی عەرەبستان بۆ تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری رژێمی سعودی ، دوابڕیاری دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 17:12 Asia/Tehran
  • بڕیاری دادئەستێنی سعودی بۆ تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی خاشوقچی

دادئەستێنی عەرەبستان بۆ تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشوقچی رۆژنامەوانی رەخنەگری رژێمی سعودی ، دوابڕیاری دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دادئەستێنی سعودی ئەمڕۆ دوشەممە لە ئاگاداریەک دا راگەیاند ، لایەنی  تاکەکەسیی تاوانەکەی کوشتنی جەمال خاشوقچی  بە لێبوردنی بنەماڵەکەی ئەو کوتایی ھات و لە بارەی لایەنی گشتیی تاوانەکەش 5 کەس لە مەحکومان ھەرکان 20 ساڵ بەندکران، کەسێک حەوت ساڵ و دوو کەسیش 10 ساڵ بەندکرانیان بۆ بڕایەوە . 

مناڵانی خاشوقچی لە کاتێکدا لە بکوژرانی باوکیان خۆش بوون کە لە کاتی کوژرانی باوکیانەوە بۆیان نەبووە لە عەرەبستان دەرکەون .