داوای ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین لەمەڕ بایکۆتکردنی ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386177-داوای_ئەندام_پەرلەمانەکانی_ئەمریکای_لاتین_لەمەڕ_بایکۆتکردنی_ئیسراییل
ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین ، خوازیاری ئامادەکردنی یاساگەلێک بوون بۆ بایکۆتکردنی رژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2020 19:06 Asia/Tehran
  • داوای ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین لەمەڕ بایکۆتکردنی ئیسراییل

ئەندام پەرلەمانەکانی ئەمریکای لاتین ، خوازیاری ئامادەکردنی یاساگەلێک بوون بۆ بایکۆتکردنی رژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەیوەستکردنی چەند بەشێک لە لێواری رۆژاوا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی عەرەبی 21 ، ئەندامانی پەرلەمانەکانی 6 وڵاتی ئەمریکای لاتین لە جڤینی ؛ کومەڵی پەرلەمانەکان لەبەر قودس؛  جەختیان کردەوە لەسەر گرنگایەتی دەرچوونی یاساگەلێک بۆ بایکۆتکردنی رژێمی زایۆنی . 

ئەندامانی ئەم پەرلەمانانە رایانگەیاند پەرلەمانەکان رۆڵێکی گرنگیان ھەیە لە دەرچوونی یاسا بۆ بایکۆت و بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژکاریەکانی ئیسراییل . 

نوێنەرەکان راشیانگەیاند خەبات لە پێناو فەلەستین پێوستیی بە ھەنگاوی کردەیی ھەیە و دەبێ پێش بگیردرێ بە ھاوردەی کاڵای ئیسراییل بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین .