ڕاگەیەندرانی سی ڕۆژ باری نائاسایی لە فەلەستین دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388728-ڕاگەیەندرانی_سی_ڕۆژ_باری_نائاسایی_لە_فەلەستین_دا
پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە ناوچە فەلەستینییەکاندا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2020 22:41 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی سی ڕۆژ باری نائاسایی لە فەلەستین دا

پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە ناوچە فەلەستینییەکاندا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

«مەی ئالکەیلە» وەزیری تەندروستیی فەلەستین شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٦٣٣ فەلەستینی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ھەشتیان گیانیان لە دەست داوە.

«ئەلکەیلە» وتووشیەتی: ژمارەی ئەو نەخڵشانەی کە ڕزگاریان بووە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەییشتووەتە لە سەدا ٨٨ و باری تەندروستیی لەسەدا ١١ی توشبووان بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە: ژمارەی ٦٧ ھەزارو ١٨٤ فەلەستینی ھەتا ئێستا توشی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ٥٧٣ کەس گیانی خۆیانیان لە دەست داوەو ١٢ ھەزارو ٩٧٩ کەسیش لە ماڵەوە کەرەنتینە کراون.