ماکرۆن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان گەیشتە سعودیە
سەرۆکی فڕەنسا بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە بۆ وتوێژی راستەوخۆ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی وڵاته‌که گەیشتە سعودیە، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکێکی گه‌وره‌ی رۆژئاواییه بۆ ریاز دوای کوشتنی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی لە ساڵی 2018دا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته سعودیه، ئه‌وه‌ش یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی گەورەی رۆژئاوایه بۆ شانشینەکە، لە کاتی کوژرانی ڕۆژنامەنوس جەمال خاشقچی سعودیه له کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له ئیستانبوڵ لە ساڵی 2018دا، هاوکات شاندێکی بازرگانی که پێکهاتون له نزیکەی 100 کۆمپانیا کە بریتین لە تۆتال ئینێرجی، ئی دی ئێف، تالیس و ڤیڤندی یاوه‌ری ماکرۆن ده‌که‌ن و بڕیارە لە کۆنفرانسێکی وەبەرهێناندا بەشدار بن.
ماکرۆن لە دوبەی قسەی بۆ پەیامنێران کرد و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە به کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شەرعیەت دەدات به‌و شازادەیه و وتی، "قەیرانی هەمەجۆر له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یه و ناکرێت شانشینه‌که پشتگوێ بخرێت".