عەرەبستان: بە ھیواین دانوستانەکانی ڤییەنا سەرکەوتوو بێت
«فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان شەوی چوارشەممە لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ ھەڵگیرانی بایکۆتی ملھوڕانەی سەر ئێران وتی: بەھیوام دانوستانەکان سەرکەوتوو بن و ھەردووک لا بگەن بە ڕێکەوتنێکی تۆکمەو تەواوو درێژماوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەماڵی ھەواڵیی «ئەلعەرەبیە»ی سەعودی، «فەرحان» ئەم قسانەی لە پەراوێزی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ «نایف حیجرەف»ی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس کرد.
وتیشی: وڵاتەکەی بە دووی پەیوەندییەکی ئاسایی دایە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەم بابەتە بە ھاوکاریی ئێرانەوە گرێ دراوە.
«بن فەرحان» بە بێ خستنە ڕووی ھیچ جۆرە بەڵگەیەک بانگەشەی کرد: ھێندێک دەنگوباس دەربڕی ئەوەن کە ھەتا ئێستا دانوستانەکان بڕێک پەک کەوتن و لەمپەر بە خۆیەوە دەبینێت.
ناوبراو بەبێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی یەک لایەنەی دەوڵەتی دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری پێشترو ھاوپەیمانی ژمارە یەکی دەوڵەتی ڕیاز لە ناوچەکە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتیشی: ھەڵوێستی سەخت لە دانوستانەکانی ڤییەنا جێگای نیگەرانییە.