دوایین هەڵوێستی "ئەبولغەیت" سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417579-دوایین_هەڵوێستی_ئەبولغەیت_سەبارەت_بە_گەڕانەوەی_سوریا_بۆ_ناو_کۆمکاری_عەرەبی
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی زۆر کاریگەر دەبێت لە دۆخی وڵاتانی عەرەبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 15:40 Asia/Tehran
  • دوایین هەڵوێستی

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی زۆر کاریگەر دەبێت لە دۆخی وڵاتانی عەرەبی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلخەلیج ئۆنلاین، "ئەحمەد ئەبولغەیت" ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، نوێنەرانی هەمیشەیی کۆمکاری عەرەبی لە ١٦ی مای کۆدەبنەوە و وەزیرەکانی دەرەوەش لە ١٧ی مای چاویان بە یەکتر دەکەوێت.

«ئەبولغەیت» ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لە ١٩ی مای گەورەترین کۆبوونەوەی سەرکردە عەرەبییەکان و وەزیرانی دەرەوە دەبێت، کە زۆر کاریگەر دەبێت لە دۆخی وڵاتانی عەرەبی.

لە پێوەندی لەگەڵ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی، «ئەبولغەیت» ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی ئەم پرسە کاتی دەوێت و پێویستی بە پێداچوونەوەی وردە ، ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بکرێت، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب.

ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس لەم دواییانەدا داوای کۆبوونەوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی کرد.

سەبارەت بە دۆخی لوبنانیش «ئەحمەد ئەبولغەیت» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەم نزیکانە سەرۆکی لوبنان لەم وڵاتە هەڵدەبژێردرێت، داوای لە هەموو لایەنە لوبنانییەکان کرد هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر بە وڵاتەکەیان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لە پێشینەی بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسی دابنێن.