ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس
تشرینی دووهم 18, 2026 15:17 Asia/Tehran
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە؛ ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی دوژمنی زایۆنی لە دەسپێکی پەلاماردانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣١ کەس.
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا تەرمی ٧ شەهید لەگەڵ ١٥ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانییەکانی کەرتی غەززە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەسپێکی پەلاماردانی کەرتی غەززەوە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٧١٠ کەس و ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٦ هەزار و ١٣١ کەس.
سەرپەیڤ