کانونی یه‌که‌م 10, 2023 09:15 Asia/Tehran

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بنکەی هێزی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیی دایە بەر پەلامار.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا باسی وەبەر پەلامارکەوتنی بنکەی "رامییە"ی ڕژێمی زایۆنی کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە؛ ئەم بنکەیە ڕاستەوخۆ دراوەتە بەر پەلامار و کوژران و بریندار بوونی ژمارێک هێزی زایۆنی لێکەوتۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاژیری مەترسی لە بنکەی ئەلمالکییەی ئیسراییل لە نزیکی سنووری لوبنان زرینگایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕژێمی زایۆنیش دوو جار دەڤەری ناوچەی "عیتا الشعب"ی لە ناوەڕاستی باشووی لوبنان بۆردومان کردووە. حیزبوڵلای لوبنانیش شەوی ڕابردوو شەهید بوونی سێ ئەندامی خۆی پشتڕاست کردەوە. ئەم بزووتنەوەیە هەروەها رایگەیاند کە ڕۆژی رابردوو (هەینی) شەش بنکە و مۆڵگەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لەوان بنکەی "ئەلعباد"ی داوەتە بەر مووشەک و ڕاکت.

سەرپەیڤ