خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بەئاراستەی پاڵپشتی لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424287-خۆپیشاندانی_بەربڵاوی_خەڵکی_یەمەن_بەئاراستەی_پاڵپشتی_لە_فەلەستین
خەلکی یەمەن ئەمڕۆ بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگریەکەیان خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕیوەبرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2024 11:00 Asia/Tehran

خەلکی یەمەن ئەمڕۆ بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگریەکەیان خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕیوەبرد.

خەڵکی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ لە پارێزگە جۆربەجۆرەکانی یەمەن بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگریەکەیان، خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەدروشمی خوێنی ئازادیخوازان لەسەر ڕێبازی سەرکەوتنە بەڕێوە برد.

خەڵکی پارێزگەی سەعدەی باکووری ئەو وڵاتەش هەر بە ئامانجی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و خۆڕاگریەکەی بەشێوەیەکی بەربڵاو ڕژانە سەر شەقام.

ئەو خەڵکە لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی ئەو خۆپیشاندانەشیان دا وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی و پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین پێداگریان کرد کە خوێنی شەهیدانی هێزی دەریاوانیەکەیان بەهۆی دەستدرێژکاریەکەی ئەمریکاوە هیچکات بەفیڕۆ ناچێ و پێداگریشیان کردەوە لەسەر وریایی و ئامادەباشی تەواوی خۆیان بۆ شەڕ لەگەڵ دوژمنی ئەمریکایی هاوڕێ لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی وڵاتی یەمەن.