کانونی دوھەم 08, 2024 08:20 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتەسەر بارەگایەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا.

لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بەم هێرشە هاتووە: خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی بوێرانە و جوامێرانەیان، بارەگای بەیاز بەلیدایان پێکاوە. بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ئەم بارەگایەی هێزی زایۆنی بە مووشەک و بە وردی و ڕاستەوخۆ پەلامار دراوە.

حیزبوڵڵای لوبنان بەرەبەیانیی دوێنێیش ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو و بەتایبەت بنکەی ستراتژیکی کۆنترۆڵی ئاسمانیی ستراتژیکی "میرۆن"ی سوپای ڕژێمی زایۆنی راکتباران کرد.لە هەواڵێکی دیکەدا حیزبوڵلای لوبنان شەوی ڕابدروو باسی شەهید بوونی پێنج خەباتکاری خۆی کردووە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە خزر عەلی موهاننا، مستەفا مەحمود جابر، مستەفا حەسەن سەعد، عەباس حسێن ڕەمال و عەبدوڵڵا حەسەن ئەسمەر، پێنج خەباتکاری ئەم بزووتنەوەیە بوون کە لە هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا شەهید بوونە. حیزبوڵڵای لوبنان راشیگەیاند کە مۆڵگەی سەربازانی زایۆنیی لە شارۆچکەی ئاویڤیم ڕێک بە وردی پێکاوە.

سەرپەیڤ