خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i424710-خۆپیشاندانی_بەربڵاوی_خەڵکی_یەمەن_بۆ_پاڵپشتی_لە_خەڵکی_غەززە
خەڵکی یەمەن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەی باکوورو ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان پێداگریان کرد لەسەر یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشی یەمەن و فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2024 08:30 Asia/Tehran

خەڵکی یەمەن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەی باکوورو ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان پێداگریان کرد لەسەر یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشی یەمەن و فەلەستین.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو خۆپیشاندانە بەربڵاوەی پارێزگەکانی سەعدەو ڕیمەی باکوورو ڕۆژئاوای یەمەن دا وتراوە کە پێداگری دەکەین لەسەر یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشی خەڵکی یەمەن و فەلەستین و لەهەموو ئاستێک دا بەردەوام دەبین لەسەر پاڵپشتی خەڵکی غەزەو فەلەستین و تا سەرکەوتن و هەڵوێستی بێدەنگەکردن لەبەرامبەر دەستدڕیژکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی شەرمەزار دەکەین.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها پێداگریش کراوە لەسەر بایکۆتی ئابووری بەرهەمی ئەمریکی و ئیسڕائیلی و کۆمپانیەکانی سەر بەو ڕژیمانەو پاڵپشتی لە خەلکی زۆرلێکراوو بێ تاوانی فەلەستین دروشمیشیان دا بەدژی ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی.