ئەلحوسی ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپایی: دەست بۆ ئاگر مەبەن
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن سەرلەبەیانی سێشەممە لە کاردانەوە بە دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی یەکێتیی ئەورووپا لە دەریای سوور ڕوو لەم وڵاتانە وتی لە دەست بۆ ئاگر مەبەن.
محمد علی الحوثی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (تویتێری پێشوو) نوسی: ئینگلیز بکەنە وانە بۆ خۆتان و دەست بۆ ئاگر مەبەن. پێویست ناکات پشتیوانی لە شەیتانی ئەمریکایی بکەن کە هەوڵ بۆ پاراستنی ڕژێمی زایۆنی دەدات بۆ ئەوەی بە هاسانی بتوانێ خەڵکی غەززە تیابەرێت.
ناوبراو وتیشی: ڕێڕەوی هاتووچۆی نێودەوڵەتی ئەمنە. هاتنی ئێوە جم و جۆڵی سەربازیی لەم دەریاەی زیاتر کردووە. دەبێتە هۆی بە ئامانجکرانی ڕێڕەوی نێودەوڵەتی و کاریگەری دادەنێتە سەر زنجیرەی دابین کردنی خۆراک و خواردن بۆ فرۆشگەکانی وڵاتەکانتان.
شایانی باسە یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بیاننامەیەک باسی دەسپێبوونی فەرمانبەرێتیی دەریایی ئەم یەکێتییە لە دەریای سوور ناسراو بە "ئاسپیدس"ـی کرد و پێی داگرت کە ئۆپەراسیۆنی ئاسپیدس تەنیا ڕەهەندی بەرەڤانی دەبێ.