لەپەیامی جیاجیا؛ پاشاوشازادەی عەرەبستان شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا ڕەئیسی ویاوەرەکانیان سەرخۆشی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427555-لەپەیامی_جیاجیا_پاشاوشازادەی_عەرەبستان_شەهادەتی_ئایەتۆڵڵلا_ڕەئیسی_ویاوەرەکانیان_سەرخۆشی_کرد
پاشاوشازادەی عەرەبستانی سەعودی بەناردنی پەیامی جیاجیابۆ"محەممەدمۆخبیر" بەڕێوەبەری هێزی کارگیڕی شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماروشاندی یاوەریان لەدەوڵەت ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی کرد
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 21, 2024 13:37 Asia/Tehran
  • لەپەیامی جیاجیا؛ پاشاوشازادەی عەرەبستان شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا ڕەئیسی ویاوەرەکانیان سەرخۆشی کرد

پاشاوشازادەی عەرەبستانی سەعودی بەناردنی پەیامی جیاجیابۆ"محەممەدمۆخبیر" بەڕێوەبەری هێزی کارگیڕی شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماروشاندی یاوەریان لەدەوڵەت ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی کرد

 بەپێی هەواڵدەری فەرمی عەرەبستانی سعودی"واس" لەپەیامی "سەلمان بن عەبدولعەزیز"  شازادەی عەرەبستانی سعودی ڕوولە محەممەدی مۆخبیرهاتووە:لەگەیشتنی هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێزدکتۆرئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوڕێکانی ئاگاداربووین . ئێمە ئەم کارەساتە لەئێوە ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی دەکەوین وبۆ ئەوان لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت وبەخشین دەکەین.

هەروەها محەممەدبن سەلمان شازادەی سەعودیش لەپەیامێکی جیادا بۆ بەڕێوەبەری هێزی بەڕێوەبەر، شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ویاوەرەکانی سەرەخۆشی کرد. لەپەیامی بن سەلمان دا هاتووە : هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێزدکتۆرڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وهاوڕێکانمان پێ گەیشت ولەبەرئەم کارەساتە تاڵە، سەرەخۆشی خۆمام پێشکەشی وڵاتەکەتان دەکەین ولەخوای گەورە داوادەکەین کەبەجەننەت شادیان بکاتەوە وڕەحمەت وبەخشینی خۆی بە نەسیبیان بکات.