پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432682-پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_زاحییەی_بەیرووت
سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشووری بەیروت لەوان دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەم شارەی بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2024 15:28 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت

سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشووری بەیروت لەوان دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەم شارەی بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشوری بەیروت لەوان ناوچەکانی «القائم»، «حاره حریک»، «تحویطة الغدیر» و «الأوزاعی»ـیان لە نزیکی فڕۆکەخانی "ڕەفیق حەریری" بۆردومان کرد.

 

بە وتەی ژێدەرە لوبنانییەکان، هیچ زەبرێک لە فڕۆکەخانەی بەیروت نەکەتووە، بەڵام یەکێک لە پەلامارە ئاسمانییەکان لە مەودایەکی زۆر نزیکی لاینی ژمارەی ١٧ی ئەم فڕۆکەخانەیە ڕوویدا و زەبری دراوی لێکەوتەوە.لە ناوچەی «حاره حریک»ـیش باڵاخانەیەک بۆردومان کرا و بەنزینخانەیەکیش ئاوری تێبەربوو.