ئایزنکۆت ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448006-ئایزنکۆت_ڕاسپێردرا_بۆ_پێکهێنانی_کابینەی_ڕژێمی_زایۆنی
 ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی بە ڕاوێژەکانی لەگەڵ پارت و لایەنەکان هێنا و ڕایگەیاند کە پێکهێنانی کابینەی داهاتوو بە "گادی ئایزنکۆت" دەسپێرێت. 
(last modified 2026-11-08T14:04:33+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2026 16:50 Asia/Tehran
  • ئایزنکۆت ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی

 ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی بە ڕاوێژەکانی لەگەڵ پارت و لایەنەکان هێنا و ڕایگەیاند کە پێکهێنانی کابینەی داهاتوو بە "گادی ئایزنکۆت" دەسپێرێت. 

 

لە سبەینێوە، ئایزنکۆت ٢٨ ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتەکان ڕێکبکەوێت بۆ پێکهێنانی کابینە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەری درێژکردنەوەی  14 ڕۆژەی ئەو دەرفەتەیش هەیە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنیامین ناتانیاهۆ داوای پێکهێنانی کابینەی یەکگرتوویی کردبوو بۆ ئەوەی سەرنجی لایەنەکانی دیکە ڕابکێشێت و لەسەر کورسی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە، بەڵام ڕکابەرەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا، واتە پارتی یاشار بە سەرۆکایەتیی ئایزنکۆت، ئەم داخوازەی ڕەتکردەوە. لە لایەکی دیکەوە یایر گۆلان سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی ڕژێمی زایۆنی داوای لابردنی سەرجەم کابینەکەی نەتانیاهۆ و پێکهێنانی "کابینەی گۆڕان"ـی کرد. هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی ئایزنکۆت، ژمارەیەک ناڕازی لە ناوەڕاستی تلاڤیڤ خۆپیشاندانیان کرد و داوای لابرانی کابینەکەی نەتانیاهۆ و پێکهێنانی کابینەیەکیان کرد کە حیزبە عەرەبەکانیشی تێدا بەشدار بێ.