یاریزانی تۆپی پێی ئاڵمانی بە زمانی کوردی خوازبێنی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i399013-یاریزانی_تۆپی_پێی_ئاڵمانی_بە_زمانی_کوردی_خوازبێنی_کرد
دوای یاری تۆپی پێی ئاڵمان و عەرەبستان لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆی ژاپۆن ، رووداوێکی سەیر روویدا کە وەک بۆمبێکی ھەواڵ تەقیەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 17:25 Asia/Tehran

دوای یاری تۆپی پێی ئاڵمان و عەرەبستان لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆی ژاپۆن ، رووداوێکی سەیر روویدا کە وەک بۆمبێکی ھەواڵ تەقیەوە .

ماکس کروس یاریزانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی ئاڵمان دوای یاریەکە بەرەو پەیامنێرەکان رۆیشت و کراسە وەرزشیەکەی دەرھێنا . لە ژێر کراسەکەی تی شێرتێکی رەشی دەبەر کردبوو کە بە زمانی کوردی کورمانجی لەسەری نووسرابوو : من تۆم خۆشدەوێ ببە بە ھاوسەرم . ئەو بەم کارەی ، خوازبێنی لە دلارا ، کیژە کوردی ماردینی کرد و وڵامیشی وەرگرت . زۆر لە بەکاربەران نووسیویانە : کێژەکەمان ئەدەین بەڵام دەبێ بێی و ببی بە ئەندامی یانەی ئامەد .