کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کگرتوو دیاری‌کرا
رۆژی بیست و ششم مانگی ئایار دیاری‌کرا بۆ به‌ستنی حهوتهمین کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، کادیرێکی یه‌کگرتووش رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو کاندید ده‌کات.
د. عومه‌ر محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند: "رۆژی 26\5\2016، دیاریکراوه بۆ به‌ستنی حهوتهمین کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان".
وتیشی: له هه‌فته‌ی داهاتوودا په‌یڕه‌و و پرۆگرامی کۆنگره راده‌گه‌یه‌نین، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند و بازنه‌کان ئه‌ندامانی کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن".
له باره‌ی خۆکاندیدکردنی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتوو له حهوتهمین کۆنگره ئه‌و حزبه‌دا، یه‌حیا نه‌وزه‌ر، کادری یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و خوشکه‌زای ناوبراو تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: "سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشوو، خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کاندید ده‌کات".
یه‌حیا نه‌وزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کگرتوو رێگری له ناوبراو ناکات بۆ خۆکاندید کردن له کۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له 6/2/1994 دامه‌زراوه، له کۆنگره‌ی شه‌شه‌می خۆیدا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه خۆی کاندید نه‌کرده‌وه.