مهحموود عوسمان: پێویستە هەرێم گرینگی بداته ڕاپۆره جیهانیەکان
سیاسەتمەداری کورد دهڵێت: پێویستە کاربەدەستانی هەرێم ئهو ڕاپۆرتانه به ههند وهربگرن و لێیان بکۆڵنەوە و چارەسەریان بکەن که لەسەرئاستی جیهانی و لەلایەن چەندین ڕێکخراوی جیهانی تایبەت بەمافی مرۆڤ و پێشێل کارییەکانی لهههرێم دەرچوون.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس مهحموود عوسمان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە لەیادی 118 هەمینی ساڵهی رۆژنامەگەری کوردی نووسیویەتی: "بەو بۆنەیەوە سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدە ئازاکانی ئەم پیشە پیرۆزە دائەنەوێنین و لەم یادە پیرۆزەشدا پێویستە داکۆکی لەسەر 2خاڵی گرنگ بکەین کەئەوانیش" جێبەجێ کردنی یاسای گەیشتن بەزانیاری و هەورەها یاسای کاری ڕۆژنامەگەری و دابینکردنی سەربەستی ڕۆژنامەگەری و بەهەند وەرگرتنی ئەوەی میدکاران ئەینووسن یان ئەیڵێن دەربارەی ڕەوشەکان ، میدیاکارانیش پێویستە ڕەچاوی بابەتی و پیشەیی بوون بکەن لەم ڕووەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە: "چەندین ڕاپۆرت و بڵاوکراوەش لەسەرئاستی جیهانی دەرچوون لەلایەن چەندین ڕێکخراوی جیهانی پەیوەندی دار بەمکارە (Media) و بەمافی مرۆڤەوە دەربارەی پێشێل کاریەکانی کەبەرەو زیاتر ڕۆیشتون، پێویستە کاربەدەستانی هەرێم حسابیان بۆبکەن و لێیان بکۆڵنەوە و چارەسەریان بکەن."