بۆردومانی چەند ناوچەی هەرێم لە لایەن فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیاوە
تشرینی یهکهم 05, 2019 06:27 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین گوندی سەرسنووری هەرێمیان بە خەستی بۆردومان کرد .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی رۆژنیوز راپۆری دا فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا ، سەر لە ئێوارەی دوێنێ هەینی ، دەستیان دایە بۆردومانکردنی ئاواییەکانی هەڵکەوتوو لە ناوچەی مەهلی سەر بە ئاکرێ لە پارێزگەی دهۆکی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەم هەواڵە ئەم پەلامارە ئاسمانیە گوندی هیزانکی کردووەتەوە ئامانج و کێڵگە و زەوی و زاری ناوچەکە زیانی پێگەیشتووە .
بۆردومانی ئەم گوندە چەندین جار کراوە و فڕۆکەکانی تورکیا چەند کاژێر بەسەر ئاسمانی دەڤەرەکەدا سوڕاونەوە .