هۆگریی سعودیا بە کۆتایی هێنانی شەڕی یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448454-هۆگریی_سعودیا_بە_کۆتایی_هێنانی_شەڕی_یەمەن_لە_ڕێگای_سیاسییەوە
وتەبێژی هاوپەیمانی سەعودیا بە ئاماژە بە هۆگریی ئەم هاوپەیمانییە بە کۆتایی هێنانی شەڕ لە یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە، ڕاشیگەیاند کە لەم ڕێگایەوە شەڕ دەتوانێ هەر سبەی کۆتایی بێت.
(last modified 2026-11-29T14:12:00+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2026 17:39 Asia/Tehran
  • هۆگریی سعودیا بە کۆتایی هێنانی شەڕی یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە

وتەبێژی هاوپەیمانی سەعودیا بە ئاماژە بە هۆگریی ئەم هاوپەیمانییە بە کۆتایی هێنانی شەڕ لە یەمەن لە ڕێگای سیاسییەوە، ڕاشیگەیاند کە لەم ڕێگایەوە شەڕ دەتوانێ هەر سبەی کۆتایی بێت.

 

تورکی مالیکی بە هەواڵدەریی رۆیتەرزی گوت کە بێتوو حوسییەکان (ئەنساروڵڵا) ڕازی بن بە نەخشەڕێگای سیاسی بۆ ئاشتی، شەڕ دەتوانێ هەر لە سبەیەوە تەواو بێت. محەمەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕۆژی ڕابردوو وتبووی کە دەستدرێژیی سعودیا بۆ سەر یەمەن لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەردەوام بووە و ئێمە بە هیچ لەونێ پەلاماردانی وڵاتەکەمان بە بیانووی بەرگری لە سعوودییەکان قبووڵ ناکەین.  هەرچەن ئێمە دەستمان ڕاکێشاوە بۆ ئاشتییەکی سەربەرزانە، بەڵام خەڵکی ئێمە ناچنە ژێر باری دەستدرێژی و گەمارۆ. ڕێگای دروست بۆ ئاشتی، وەستاندنی دەستدرێژی و گەمارۆدانی گەلەکەمانە. شایانی باسە چەند هەفتە لەمەوبەر میدیاکانی ئەمریکا لەوانە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی سەعوودی نووسیبووی کە پاشەکەوتی مووشەکی شوێندۆزی پێویستی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان ڕووی لە دابەزین ناوە و ئەم وڵاتە لێکۆڵینەوەیەکی دەست پێکردووە بۆ دیتنەوەی هۆکارەکانی شکستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەکەی.