داوا لە تەواوی لایەنە کوردییەکان دەکرێت لە لیستی ھاوپەیمانیی کوردستانی‌دا بەشدار بن
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 04:14 Asia/Tehran
ئارام سەباح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی ئاوارەکانەوە ده‌ڵێت: زیاتر لە ٤٠ هەزار ئاوارە لە کوردستان ناویان تۆمارکردووە، بۆ ئه‌وه‌ی تا ڕۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە پارێزگاکانیان و بەشداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیان بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به یەک لیستی کوردیشەوە، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یەکیتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ئەوانەی لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بەشداربن، ناتوانن دەنگ بەدەستبهێنن، بەڵکو تەنها زیان به کورد ده‌گه‌یه‌نن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت، بۆ کەرکووک گرنگی خۆی هەیە، چونکە لە ساڵی 2005ـه‌وه بەهۆی ناکۆکی پێکهاتەکانی شارەکە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەن نەکراوە.